لە شەش پارێزگای عێراق سبەی پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی گەرمای کوڵان.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند" لە ئەمڕۆوە شەپۆڵێکی گەرمای بەتین زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و سبەینێ پارێزگاکانی نەجەف، دیوانییە، میسان، زیقاڕ، بەسڕە، موسەننا، پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی".
لای خۆشیەوە ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە پلەکانی گەرما سبەی بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ لە پارێزگای موسەننا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە پشوی فەرمی راگەیەنرا.