بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٧٤ ملیۆن دۆلاری بەهەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥٦ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.