کەشناسی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە سێ پارێزگا دەگاتە ٥١ پلەی سیلیزی و لە پارێزگایەکیش ٥٠ پلە تۆمار دەکرێت,ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سبەی سێ شەممە پلەی گەرما ٢ پلە بەرزدەبنەوە.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە لە پارێزگاکانی میسان و زیقار و بەسرە پلەکانی گەرما دەگەنە ٥١ پلەی سیلیزی و لە موسەنا ٥٠ پلە تۆمار دەکرێت.
کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات کە لە پێنج پارێزگای دیکەش پلەکانی گەرما دەگەنە ٤٩ پلەی سیلیزی.
کەشناسی عیراق ڕاشیگەیاند، سێشەممە پلەکانی گەرما لە میسان و زیقار و بەسڕە یەک پلە دادەبەزن و دەچێتە ٥٠ پلە، پێشبینیش دەکرێت پلەکان بۆ ڕۆژانی داھاتوو بە بەرزی بمێننەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی سێ شەممە پلەکانی گەرما سەرلەنوێ دوو پەلە بەرزدەبنەوە.