"عێراق توانیویەتی ئەمریكا ڕازی بكات وەڵامی هێرشەكەی بنكەی عەین ئەسەد نەداتەوە"

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی فیدراڵ سەركەوتوو بوو لە راگرتنی ئەمریكا، بەوەی وەڵامی هێرشەكەی سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد نەداتەوە". 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشکی پارتی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" گفتوگۆكان بەردەوامە بۆ دیاریكردنی کشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان".

وتیشی" کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاگادارکراوەتەوە كە هێرشكردنە سەر هەرێم كارێكی هەڵەیە و هەردوو حکومەتی عێراق و تاران پابەندن بە رێككەوتنی ئەمنی". 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵ توانیویەتی وەڵامدانەوەی واشنتن لەسەر بۆردومانی بنکەی عەین ئەسەد رابگرێت.



PM:12:06:20/08/2024