یونامی لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تۆمار دەکات

یونامی لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لە دژی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تۆمار دەکات و داوا لە دادگا دەکات سێ بڕیاری حکومەتی هەرێم هەڵوەشێنێتەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی عێراق نێردەی نەتەوە یەگرتوەکان لەعێراق لەسەر پەکخستنی جێبەجێکردنی چەند یاسایەکی عێراق سکاڵای لە دژی سەرۆکی (ماوەبۆ درێژکراوەی) حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کردوە.

سکاڵاکە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق (یونامی) و ئەسغەر حوێنسێنی بەڕێوەبەری سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی نێردەکە، تۆمارکراوە لەدژی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی تۆمارکراوە و بڕیارە ٢٥ ی ئەم مانگەش یەکەم دانیشتنی تایبەت بەو سکاڵایە بەڕێوەبچێت

لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق کراوە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی سێ یاسا هەڵبوەشێنێتەوە، کە بریتین لە یاسای گومرکی ژمارە ٢٣ـی ساڵی ١٩٨٤ی  رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی زەمینی و یاسای جێبەجێکردنی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی زەمینی لەنێوان عێراق و تورکیا.

 هەروەها داواشکراوە دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ پابەندکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەدەغەنەکردن و سنوردارنەکردنی ئەو کەرەستانەی بۆ نێردەکە و سەنتەرە پزیشکییەکەی لە عێراق دێن.




PM:06:18:20/08/2024