فوئاد حسێن: عێراق و ئێران وەک دو وڵاتی دراوسێ دەبێت پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن

وەزیری دەرەوەی عێراق  جەخت لە پەرپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی وئێران دەکاتەوە بانگهێشتنامەیەکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات

بە گوێرەی ماڵپەری میهری ئێرانی، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای پیرۆزبایی لە عەباس عێراقچی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەوەکردەوە عێراق و ئێران وەک دو وڵاتی دراوسێ دەبێت پەرە بە پەیوەندییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بدەن، هیواشی خواست  پێکەوە پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی چارەسەر بکەن.

هەروەها فوئاد حسێن بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند و وەزیری دەرەوەی ئێرانی بانگهێشت کرد بەمزوانە سەردانی عێراق بکات.



PM:02:50:23/08/2024