موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشمانی شیعە لە پەیامێکدا، داوا دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد بەڕێوەبچێت، داواش دەکات خۆپیشاندەران کفنی سپی بپۆشن.
سەدر ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئاب لە پەیامەکەیدا دەڵێت"سەرجەم عێراقییەکان جگە لە گەندەڵکاران بەشداری خۆپیشاندانی ملیۆنی بکەن بۆ پیشاندانی هاوسۆزی گەلی عێراق لەگەڵ دۆزی فەڵەستین و لێقەوماوانی غەززە".
سەدر، لە پەیامەکەیدا کات و شوێنی خۆپیشاندانەکەی دیاریکردووە و یەکەم هەینی دوای ١٧ی مانگی رەبیعول ئەوەلی ئەمساڵ کە دەکاتە ٢٥ی ئەیلول و هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد بەڕێوەبچێت و بەشداربووان کفنی سپی بپۆشن تاوەکو دەنگ و رەنگیان بگاتە جیهان