ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م مانگه له ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌كرێت و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراقیش به‌شدار ده‌بێت و دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت خەزێنەی ئەمریکا پاڵپشتی زیاتری بانکی ناوەندی عێراق بکات و هەندێک سزاکانی سەر بانکەکانی عێراق هەڵبگیرێت و وتیشی، چاوه‌ڕێی دابه‌زینی بەهای دۆلار ده‌كرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆك سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئاب ڕایگه‌یاندووە" كۆتایی ئه‌م مانگه له ئه‌مریكا وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش به‌شداری ده‌كات، كە كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار و پاڵپشتی خه‌زێنه‌ی ئەو ولاتە بۆ بانكی ناوه‌ندیی و پاره‌داركردنی عێراق".
ڕاشیگەیاندووە"ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به سزادانی ئه‌و بانكانه‌ی له ڕابردوودا له لایه‌ن ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندیی به هۆكاری سپیكردنه‌وه و قاچاخی دۆلار سزادران".
وتیشی"پێشبینی ده‌كه‌ین سزای ئه‌و كۆمپانیایانه لاببرێن و بچنه‌وه ناو سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كڕینی دۆلار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌گشتی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی دۆلار و چاوه‌ڕێی دابه‌زینی دۆلار ده‌كرێت".