بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٢ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ١٥١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٧٦ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ١٥١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.