بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٠ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٥٦٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٨ ملیۆن و ١٢٥ هەزار و ٥٦٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٢ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ١٥١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا. 



PM:01:10:28/08/2024