فرۆشی بانکی ناوەندی زیاتر لە ١ ملیار و ١١٣ ملیۆن دۆلار بووە

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ١١٣ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستۆتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری فرۆشتووە. 

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٧٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ١٠٧ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ٢٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی بڕی ١ ملیار و ٣٧٦ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ١٧٤ دۆلاری فرۆشت، لەو بڕەش فرۆشی کاش ٦٨ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بووە و ١ ملیار و ٣٠٨ ملیۆن و ٦٠ هەزار و ١٧٤ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.



PM:01:20:30/08/2024