ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بهپێی خشتهی كارنامەی كۆبوونهوهکە، خوێندەوەی یەكەم یۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق و چەند پرسێکی دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ كۆبوونهوهی پهرلهمان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا چوار بڕگە لە خۆدەگرێت کە بڕگهیهكیشیان پهیوهسته به خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای سیستەمی کۆمارى عێراق بۆ پاراستنی ماددە و كەرستەكانی ئەتۆم.
هەروەها خوێندەوەی یەكەم بۆ تەواوكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی ئازادی بیروڕا دەکرێت.
لە بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکەدا خوێندەوەی یەكەم یۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق دەکرێت.