چەکدارانی حەشدی شەعبی بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیان هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکەن

بەهۆی دواکەوتنی مووچەی چەکدارانی حەشدی  شەعبی و بڵاوبوونەوەی بڕینی  مووچەکەیان لەلایەن حکومەتی عێراق، سەرکردەیەکی گرووپەکە هەڕەشە لە حکومەت دەکات و دەڵێت"دەست بۆ مووچەی حەشدی شەعبی ببەن و بیبڕن، دەوڵەتی عێراق ڕادەگرم".

بە گوێرەی میدیاکانی عێراق بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو چەند ڕۆژێکە مووچەی حەشدی  شەعبی دواکەوتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وابڵاوکرایەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجاری مووچەیان ڕاگیراوە.

 لە یەکەم کاردانەوەدا عەبدولعەزیز محەممەداوی ناسراو بە (ئەبو فەدەک)، سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند"دەست بۆ مووچەی حەشدی شەعبی ببەن و بیبڕن، دەوڵەتی عێراق ڕادەگرم".

خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بە میدیاکان دەڵێت "خەرجکردنی پارەی حەشد لەبەر نەبوونی نەختینە دواکەوتووە، چونکە هەموو مانگێک تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەیری لیستەکان دەکات و هەر گۆڕانکارییەک هەبێ بەوردی لەسەری دەوەستێت، هەندێک ئەگەری دیکە هەن نازانین چین". 




PM:11:40:31/08/2024