ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراقی بۆ مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت".
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراقی بۆ مانگی ئەیلول ئەمڕۆ یەکشەممە دابەش دەکرێت دوای تەواوکردنی بودجە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە".
دەشڵێت" فەرمانگەی گشتی خانەنشینی لەسەرەتای هەموو مانگێکدا مووچەی خانەنشینان لە سندوقی دابەشدەکات".
لای خۆشیەوە دوێنێ سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە رێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادارکراینەوە کە بڕیاردراوە مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە.