بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٩ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥٧ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی بە تێكڕا بڕی ١ ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری فرۆشت کە ٣٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ١ ملیار و ٧٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو.