وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند" بە فەرمی داوایان کردوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە "و ، هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە کە سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمار کردبو، بەڵام کشاندوێتییەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەرییە، ڕایگەیاند" گفتوگۆکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوامە و حکومەتی عێراقیش بە فەرمی داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردوە".
ئاماژەی بۆئەوەش دەکات، حکومەتی عێراق لەگەڵ گروپە چەکدارەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ دورخستنەوەی جەنگ لە وڵات و لەسەر ئاستی دەرەوەیش هەوڵی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەدات.
لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیاش، فوئاد حسێن دەڵێت" سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمار کردبو، بەڵام سیاسەتی ناوخۆیی وڵات ڕێگربوە لەوەی بەردەوام بێت لە سکاڵاکەی دژی ئەو وڵاتە".