وەزیری ناوخۆی عێراق، بەهۆی لایڤێکی تیک تۆکەوە دوو ئەفسەری وڵاتەکەی سزادا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، فەرمانی گواستنەوەی دوو ئەفسەری پۆلیسی ڕوسەفەی بۆ سنوورەکە دەرکرد، بەهۆی دەرکەوتنیان لە لایڤێکدا لەسەر ئەپڵیکەیشنی (تیک تۆک)".
ئاماژە بەوەشدەکەن، یەکێک لە ئەفسەرەکان پلەی ڕائید بووە و ئەوی دیکەشیان مولازم یەکەمە، لە پۆلیسی رەسافەوە گواستراونەتەوە بۆسەر سنوور.
میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، پرۆسەی گواستنەوەی ئەو ئەفسەرانە بە سزا دادەنرێت، بەهۆی دەرکەوتنیان و ناساندنی خۆیان و پلە و پایەیان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (تیک تۆک)ەوە خۆیان خەڵکی ناساندووە.