سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بهپێی خشتهی كارنامەی كۆبوونهوهکە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤ كۆبوونهوهی پهرلهمان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا شەش بڕگە لە خۆدەگرێت کە لە بڕگهیهكیشیاندا خوێندنەوەی دووەەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی دەکرێت.