ڤیدیۆ.. سوپای عێراق: تۆڵهمان كردهوه
وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق زەبرێکی توندیان لە داعش وەشاندو چەند پێگەیەکی چەکدارانیان لەناوچەی (هیت) کردە ئامانج.
بەوتەی فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراقیش، لە ماوەی دو رۆژی رابردودا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بەچڕی چەکدارانی داعشیان کردوەتە ئامانج، ئەویش لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی مەیدانی وەزیری بەرگری.
بۆردومانەکانیش لەناوچەی هیت چڕکراونەتەوە، ئەوەش وەک تۆڵەکردنەوە لە داعش لە بەرامبەر بەئامانج گرتنی عەشیرەتی (ئەلبونەمر) و کوشتنی دەیان کەس لە کەسانی سەر بەو عەشیرەتە لەلایەن داعشەوە.
PM:02:23:02/11/2014