لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو لەشکرکێشییانەی تورکیا بانگهێشتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی کرد و دەڵێت" پێویستە بڕیارێكی نیشتمانی هەبێت بەرامبەر پێشێلكردنی سەروەریی وڵات".
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی عێراق و پێشێلکارییەکانی تورکیا بانگهێشتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و شاندی یاوەری كرد.
لە كۆبونەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی لەشكركێشی توركیا و بۆردومانكردنی بەردەوامی هەندێك ناوچە، لیژنەكە بڕیاریدا بە بەردەوامبونی بانگهێشتكردنی بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ كۆتایی هێنان بە دەستدرێژی بۆسەر خاكی عێراق بەشێوەیەكی یەكجاری بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان و سەروەریی وڵات.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوایكرد بڕیارێكی نیشتمانی یەكگرتو هەبێت لەلایەن سەرجەم سیاسیەكان دژی هەر دەستدرێژییەك و پێشێلكاریی بۆسەر خاكی عێراق لەلایەن وڵاتان.