بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستەڕوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ١٠٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٤٨ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی بە تێكڕا بڕی ١ ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری فرۆشت کە ٣٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ١ ملیار و ٧٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو. 



PM:03:27:04/09/2024