نوێترین هەڵوێستی تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە


وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی، جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
 
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە زاری نووسینگەکەیەوە ئەمڕۆ  ئاشکرایکردووە کە دلێمی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە. 
 
 لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی پێیڕاگەیاندووە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەکه بەردەوام دەدرێت."

ئەو هەڵوێستەی تەیف سامی لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا لە مانگی ئەیلولەو هێشتا مووچەی مانگی ئاب دابەشنەکراوە.




PM:10:14:05/09/2024