وەزارەتی نەوتی عێراق کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق، دوێنێ پێنج شەممە ڕایگەیاندووە" ههناردهکردنی نهوتی عێراق بۆ ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بهرمیل له ڕۆژێكدا کەمدەکرێتەوە، بڕیارەکەش لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردووەوە خراوهته بواری جێبهجێكردنهوه".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی پابەندبوونی عێراق بە بڕیارەکانی گروپی (ئۆپێک پڵەس) هاتووە،
هەروەها بڕیارەکە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوتی ناوخۆش دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەنگاوێکی دیکەدا عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمی زیادە کە ٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە هاوکاری حەوت وڵاتی دیکەی ئەندامی گروپی ئۆپێک پڵەس، ئەم ڕێوشوێنەش ئامانجی بەدەستهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا.