توێژەرێکی ئابوری لەبارەی ئەو زەرەرانەی عێراق بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی قاچاخی هەرێمەوە دەڵێت" بەغدا بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە داهاتی ٢٦٠ هەزار بەرمیل لەدەستداوە".
زیا عەبدولكەریم توێژەرێکی کاروباری ئابوری ئاشکرای دەکات کە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت سەرەڕای بڕیاری دادگای پاریس بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا یان بەندەری جەیهان.
ئەو توێژەرە لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ٧ ی ئەیلول بڵاویکردەوە دەڵێت " درێژە بە بڕیارەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی عێراق بە بڕی ١٣٠ هەزار بەرمیل کاردانەوەی دەبێت و عێراق دوو هێندە داهاتی ئەو بڕە کەمکراوەی لەدەست دەدات".
ئەوەش دەخاتەڕوو، هەناردەی هەرێم بەشێوەیەکی نافەرمی لەنێو ئەو پشکەی عێراقدا هەژمار نەکراوە کە ئۆپێک ڕێگەی پێداوە هەناردە بکرێت، بەڵام بابەتەکە ئاشکرابوو و ڕێکخراوەکە ئاگاداری بڕی هەناردەکردنی هەرێم بووە، بۆیە پشکی عێراقی کەمکردەوە کە لەڕێگەی بەسرە هەناردە دەکرێت.”
ناوبراو لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوەدا "داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نەگەیشتە بەغدا، ئەمە جگە لەوەی بڕی هەناردەکراو لە ڕێگەی بەسرە ١٣٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە”.
هەفتەی رابردووش وەفدێکی چاودێری دارایی عێراق بۆ چاودێریکردنی فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ سەردانی دەروازەی باشماخی کرد، بەڵام تا ئێستا راپۆرتەکەیان ئاشکرا نەکراوە.