لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەرێم وەزیری داریی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەکانی سبەینێ یەکشەممەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان( ماوە بەسەرچوو)، دەڵێت " باس لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەویش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان".

لە راگەیاندنەکەیدا کە ئەمشەوس شەممە وەزارەتی دارایی عێراق  بڵاویکردەوە،" سبەی یەکشەممە، بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق لە هەولێر بەرێوەدەچێت."

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری، گفتوگۆدەکرێت لەبارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراق و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو رێککەوتنانەی کراوە.

هاتووشە" لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممە، هەموو ئەو دۆسیانەی گرفتیان هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن".

وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە بە گوێرەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان، هەروەها بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بکات.




PM:11:42:07/09/2024