نوری مالیکی داوای دەستلەکارکێشانەوەی سودانی دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و تۆمەتباری دەکات بە دروستکردنی گروپی سیخوڕی و لەو چوارچێوەیەشدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، لە كۆبونەوەی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، كۆنوسێکی لێكۆڵینەوەی یاسایی لەبارەی تۆڕێکی سیخوڕیی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی خراوەتەڕو، هەروەها ئامادەبووانی کۆبونەوەکە، کوێبیستی تۆمارێکی دەنگی چەند کەسێک بون کە قسەیان لەبارەی چاودێری کردنی بەرپرسەکانی عێراقەوە کردوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، پاش خستنەڕوی ڕاپۆرتەکە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەڵەتی یاسا، داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردوە، دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی ڕابگەیەنێت، ئەگەر نا، هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی کابینەی حکومەتەکەی دەست پێدەکەن.

 ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت نووسیوێتی" لەبەرامبەر داوای مالیکیدا، سودانی ڕەتی کرەوەتەوە دەسلەکاربکێشێتەوە، جەختی لە هەبونی توانای خۆیشی کردوەتەوە بۆ ڕوبەڕوونەوەی هەر هەوڵێک کە دژی بگیڕیتەبەر".



PM:06:03:09/09/2024