درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شاری بەغداد، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکیت چێندراو لە ناوچەی سەلامیات له باكوری به‌غداد دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
ئاماژە بەوەش دەکەن، ڕووداوەکە له‌ناو ماتۆڕسكیلێكی توك توك بووه و به‌هۆیه‌وه شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و سەربازێکیش گیانی لەدەستداوە.
میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، شوێنی تەقینەوەکە نزیک بووە لە خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق، له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌بارەی ڕووداوەکە ده‌ستپێكردووه.