سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمە یەکەمین سەفەری دەرەوەی مەسعود پزیشکیانە لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەروەها لەم سەفەرەشدا پزشکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات لە بەغداد کۆدەبێتەوە و چەند بەڵگەنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکات.
بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات، لەگەڵ هەندێک بەرپرسی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.