بانکى ناوەندى عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕى ٢٦٢ ملیۆن و ٩٤٣ هەزار و ٢٠٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٦ ملیۆن و ٥٤٣ هەزار و ٢٠٨ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێوەکرا.