"هێرشی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکەمان لە بەغداد لەلایەن میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە بووە"

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" هێرشی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکەمان لە بەغداد کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە لەلایەن میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە بووە". 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێران کە بە ئازادی لە عێراق کار دەکەن، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دامەزراوە دیپلۆماسیەكانی سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانیان لە بەغدای پایتەخت كردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، دیپلۆماسیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

دەشڵێت" دووپاتی دەکەینەوە کە مافی بەرگریکردن لە خۆمان و پاراستنی تاکەکانمان لە هەر شوێنێکی جیهاندا پارێزراوە". 



AM:10:38:13/09/2024