بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی هەفتەی رابردووی راگەیاند



لە ماوەی هەفتەی رابردوودا کە پێج رۆژ بووە بانکی ناوەندی بڕی یەک ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٩٢٦ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە بە سەرجەم لایەنە رێگەپێدراوەکان فرۆشتووە.

لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە نێوان رۆژانی ٨ بۆ ١٢ـی ئەیلول رۆژانە بە تێکڕا، ٢٥٦ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٣٨٢ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵە بە نرخی فەرمی فرۆشراوەتەوە، کە لەو رێژەیە ١٠ ملیۆن دۆلاری لەلایەن بانکەکانی سیستمی چاکسازییەوە فرۆشراونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی نزیکی مانگێک دەبێت دۆلار بەرامبەر دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو دانابەزێت.




AM:12:00:14/09/2024