درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای بەسرە گەنجێک تەقەی لە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کردووە کە بەهۆیەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی قیبلەی باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرە گەنجێک لە ماڵی خۆیان دەستڕێژی گولەی لە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کردووە کە لە دایک و باوک و دوو منداڵ پێکهاتوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستگیركراوه، بەڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوەکە نه‌زانراوه، لێكۆڵینه‌وه‌کان لەسەر دۆسییەکە به‌رده‌وامن.
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا ته‌رمی سەرجەم قوربانییەکان له پزیشكی دادن، دوای ته‌واوبوونی رێكاره پزیشکییەکان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.