بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٤٩ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٩ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٨٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٣١ ملیۆن و ٥٤٤ هەزار و ٨٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٧ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی بە تێكڕا بڕی ١ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٩٢٦ دۆلاری فرۆشت کە ٢٥٦ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٣٨٢ دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە بە نرخی فەرمی فرۆشراونەتەوە.