پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دوەم بۆ ٥ پڕۆژە یاسا دەکات

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمرۆیدا  خوێندنەوەی دوەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا وخوێندنەوەی یەکەمیش بۆ دو پڕۆژەیاسای دیکە دەکات.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژەیاساکانی خانەنشینیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و رێککەوتنی باجی نێوان عێراق و سعویە و پرۆژەیاسای چاککردنی ژینگە دەکات.

هەر لە دانیشتنەکەدا، خوێندنەوە یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پاراستنی مافی موڵکداری نوسینی ئەدەبی و پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دوەمی بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی و هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی تەواوكرد و دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانەی کە بەهۆی بڕیارەکانی رژێمی بەعسەوە داگیرکرابون دواخرا.






PM:02:07:17/09/2024