"عەبادی ئامادەنییە بودجەی هەرێم بنێرێت"

نزیەکەی مانگێکە وەزیرە کوردەکان سوێندیان خواردووەو بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن، بەڵام عەبادی ئامادە نییە پرسی بوودجە بخاتە نێو ئەجێندای کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، رووداویش دەڵێت" عەبادی ئامادە نییە، بوودجە بنێریت".

تائێستاسەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق حەیدەر عەبادی هێج دەستپێشخەریەکی نەکردووە لە ناردنی سلفەیەک، مووچە، یان بووجەی تەواوی هەرێم، وەک سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە سپی میدیای راگەیاند " عەبادی ئامادە نییە هەتا پرسی بوودجەی هەرێم بخاتە ئەجێندای کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە".

ئەمرۆش ماڵپەڕی رووداو لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاماژە بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەک دەکات کە ١ ی تشڕینی دووەم لە نێوان عەبادی و عادل عەبدولمەهدی و هۆشیار زێباریدا لەسەر پرسی بوودجەی هەرێم کراوە، بەپێی هەواڵەکە لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیران بەئاشکرا وتوویەتی کە ئەو ئامادە نییە بوودجەی هەرێم بنێرێت.

چاودێران پێیانوایە ئەمە دەبێتە سەرەتای قەیرانی نوێی نێوان عەبادی و هەرێم.




AM:09:35:04/11/2014