ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بهپێی خشتهی كارنامەی كۆبوونهوهکە خوێندنەوەی کۆتا بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ كۆبوونهوهی پهرلهمان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا شەش بڕگە لە خۆدەگرێت کە لە بڕگهیهكیشیاندا خوێندنەوەی کۆتا بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی دەکرێت.