لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بەرگی زستانە دەپۆشن


شارەزایەكی كەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا كەشوهەوا بەتەواوی دەگۆڕێت و بەرەو ساردی دەچێت و، داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات لە ئێستاوە جلوبەرگی زستانە دەربێنن.

پسپۆری کەشناسی عێراق، واسیق سەلامی پشێبینی دەکات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە كەشوهەوا لە تەواوی عێراق دەگۆڕێت و پلەكانی گەرما تاڕادەیەكی زۆر دادەبەزن بەتایبەت لە كاتەكانی شەواندا.

هەروەها دەشڵێت " لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پلەكانی گەرما بۆ خوار ٣٠ پلەی سیلیزی دادەبەزن و ئەم دابەزینەش بۆ رۆژانی دواتر زیاتریش دەبن".

واسیق سەلامی باسی ئەوەش دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا لە تەواوی عێراق ئیتر پێویست بە هەڵكردنی ئامێرەكانی ساردكەرەوە نامێنێت.
"لە ئێستاوە خۆیان بۆ كۆتاهاتنی وەرزی گەرما ئامادە بكەن و هەروەها جلوبەرگە هاوینە و تەنكەكانیان هەڵبگرنەوە و جلوبەرگە زستانییەكان دەربهێننەوە".( واسق سەلامی دەڵێت ).




PM:11:55:02/10/2024