هێڵی ئاسمانی ئیمارات گەشتەکانی بۆ عێراق و ئوردن و ئێران هەڵوەشاندەوە

هێڵی ئاسمانی ئیمارات ئەمڕۆ پێنج شەممە، هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئوردن، تا دوو ڕۆژی داهاتوو هەڵوەشاندەوە. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" هێڵی ئاسمانی ئیماراتی لە ڕۆژانی ٤ و ٥ی ئەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق (بەسرە و بەغدا)، ئێران (تاران)، و ئوردن (عەمان) هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو گرژییانەی لە ناوچەکە ڕوویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە گەشتیارە زیانلێکەوتووەکان پەیوەندی بە بریکارەکانی حجزکردنیانەوە بکەن بۆ بژاردەی گەشتکردنی بەدیل یان پەیوەندیان پێوە بکەن ئەگەر ڕاستەوخۆ لە ئیمارات حجزیان کردووە.

هەروەها داوا لە گەشتیاران دەکرێت دڵنیابن لەوەی کە وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنیان دروستە بە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی حجزکردن بۆ وەرگرتنی نوێکارییەکان.



PM:03:37:03/10/2024