دادگای فیدڕاڵی عێراق هەفتەی داهاتو لە چوار کۆبونەوەدا تاوتوێی هەشت دۆسییە دەکات کە دانەیەکیان تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
بە پێی خشتەی کارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق هەفتەی داهاتو دادگاکە چوار دانیشتن ئەنجامدەدات کە تێدا تاوتوێی هەشت دۆسیە دەکات و دانەیەکیان تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
هەر بە پێی خشتەی کارەکانی دادگاکە ڕۆژی دو شەممە حەوتی مانگ، دادگاکە تاوتوێی دۆسییەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات کە تانەدانە لە یاسای ڕوبەڕبونەوەی تیرۆر و داواکە لەدژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە و چەند جارێک تا ئێستا بڕیاردان لەسەری دواخراوە.
یەکێکی دیکەش لەو دۆسیانەی کە دادگاکە تاوتوێی دەکات لەدژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە کە تێیدا تانەدراوە لە حەوت بڕگەی یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩ی عێراق.