بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، زیاتر لە ١ ملیار دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە، بەڵام بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بڕی فرۆشی دۆلار کەمیکردووە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ڕۆژانی ٢٩ی ئەیلول تا ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بە تێکڕا بڕی ١ ملیار و ٣٦ ملیۆن و ١٧٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی ٩٩٤ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ٤١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ٢٢ تا ٢٦ی ئەیلول بڕی ١ ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٤٩ دۆلاری فرۆشتووە کە ٤٣ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشتووە.