بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای رومادی و سێ لە ئەندامانی خێزانەکەی لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا کوژران
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئەیلول له سنووری پارێزگای ئه‌نبار به‌رپرسێكی حكوومی و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران.
میدیا حێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە ڕووداوەکە له ناحیه‌ی به‌غدادی له رۆژئاوای ئه‌نبار، ڕوویداوە، کە به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای رومادی و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژران.
هەروەها رایانگەیاندووە" کە ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه و به ده‌ستڕێژی گولـله (فیراس ئه‌لعوبه‌یدی) به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای رومادی و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران".
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی دیکە نییە و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووە.