بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ بڕی ٢٥٧ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار و ٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٨٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.