سوپای عێراق کوژرانی شەش چەکداری داعشی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له‌ سنووری پاریزگای سه‌ڵاحه‌دین، کوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعشی ڕاگەیاند. 

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، بەیانی ئەمڕۆ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج". 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەهێرشەکەدا شەش چەکداری داعش کوژراون. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هێرشەکان بۆ لەناوبردنى چەکدارانی داعش و خاپوورکردنى مۆڵگەکانیان بەردەوام دەبێت". 



AM:10:03:08/10/2024