وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەڕیتانیا جەخت لە گرنگی ئاگربەست لە لوبنان و غەزە دەکەنەوە و بەرپرسە بەڕیتانییەکەش ڕایدەگەیەنێت" هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ بەدورگرتنی کاردانەوەی جەنگەکە لە عێراق'.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە هەردولا و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هاوکات فوئاد حسێن بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیای کرد بۆ عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرسی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕایگەیاند" ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابوریی و ئاساییش هەیە و ئەگەر هەیە کارەساتی لێبکەوێتەوە، جەختیشی لە پێویستی هەوڵی وڵاتانی کاریگەر کردەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان و غەزە.
هەرچی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیاشە جەختی لە گرنگی ئاگربەست لە لوبنان و غەززە کردەوە و ڕایگەیاند"بەڕیتانیا هەوڵی تەواو دەدات بۆ بەرگرتن لە فراوانبونی زیاتری شەڕ و بە دورگرتنی عێراق لە کاردانەوەکانی جەنگەکە".