حیزبوڵای عێراق هەڕشە لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیەنێت مقاوەمەی ئیسلامی پێویستە خۆی ئامادەبکات بۆ فراوان بونی بەرەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل.
حیزبوڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەی تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر شەڕی غەززە بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە" مقاوەمەی ئیسلامی پێویستە بەردەوام بێت لە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل و خۆی ئامادەبکات بۆ فراوان بونی بەرەی شەڕ'.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانیان کاریگەری زیاترە بەوپێیەی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرەی مقاوەمە لە یەمەن ئەنجامیدەدەن.
هاوکات، حیزبوڵای عێراقی هێرشێکی توندیشی کردوتە سەر وڵاتانی ئوردن و سعودیە و ئیمارات بە هاوکاریکردنى ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتباری کردون.