وتەبێژە حکومەتی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە هەڵوێستە فەرمییەكانی عێراق تەنها حكومەت گوزارشتی لێدەكات و دەڵێت" تەخوینكردنی وڵاتانی براو خراپەكاری بەرامبەریان رەتدەكەینەوە".
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" تەخوینكردنی برایانمان و خراپەكاری دژیان رەتدەكەینەوە، بەتایبەت كە ئەوانیش لە هەوڵدان بۆ پاراستنی گەلە فەلەستین و بەدیهێنانی مافەكانیان، هەروەها مافی گەلی لوبنان لە پاراستنی سەروەری بەسەر خاكەكەی و پاراستنی سنورەكانی".
عەوادی دەشڵێت" هەڵوێستە فەرمییەكانی عێراق تەنها حكومەت گوزارشتی لێدەكات، بە سیاسەتەكانی و هەنگاوەكانی پاڵپشت بە دەستورو سیستمی دیموكراتی و، بەرپرسیارێتی لە وێناكردنی سیاسەتی گشتی و لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراق".
" لە بەردەوامبونی عێراق لەهەنگاوە نێودەوڵەتی هەرێمایەتیەكان، بە ئامانجی راگرتنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززەو لوبنان".(وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق وتی).
ئەم قسانەی عەوادی لە کاتێکدایە کە ژمارەیەك لە میلیشیا چەكدارەكانی عێراق، سعودیەو ئیماراتیان تۆمەتباركرد بەوەی دەستیان هەیە لە جەنگی لوبنان و، زانیاری وردیان لەبارەی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رادەستی ئیسرائیل كردووە.