محەمەد شیاع سودانی: لێپرسینەوە لە کەسانە دەکەین کە یاریی بە بازاڕی دراو دەکەن

بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەردەوامە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بڕیاریداوە بەوەی پێویستە ئەو کەسانی یاری بە بازاڕی دراو دەکەن سزا بدرێن... 

محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بە بەمەبەستی پێداچونەوە بە چاکسازیی دارایی و بانکی و رێگریی لە یاریکردن بە نرخی دۆلار کۆبوە و بڕیرایدا بەوەی پێویستە رێکارەکانی پشکنین لە مامەڵەکانی گواستنەوەی داراییدا چڕبکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە رێگریبکرێت لەو کەسانەی بەمەبەستی بەدەستهێنانی قازانجی کەسی یاریی بە بازاڕی دراو دەکەن. 

داواشی لە هەر یەک لە پارێگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارای کرد کە ئاسانکاری بۆ خاوەن کارەکان بکرێت لە گواستنەوە داراییەکانیان.

بەهۆی مەترسیی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە عێراق، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیرە و لەئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلار، بە زیاتر لە ١٥٣هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.




PM:11:27:08/10/2024