وەزارەتی دارایی عێراق: بە زیادەوە مووچەی مانگی نۆمان ناردووە


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بە زیادەوە مووچەی مانگی نۆمان بە دوو وەجبە ناردووە. 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ ی تشرینی یەکەم وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندیراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە زیادەوە مووچەی مانگی ئەیلولیان بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم داوای پارەی زیاتری لە بەغدا کردووە بۆ مووچەی مانگی نۆ.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کردووە لە جاری یەکەمدا نزیکەی ٦٠٠ ملیار دینار و لە جاری دووەمدا زیاتر لە ٤١٢ ملیار دیناریان ناردووە.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دوێنێ سێ شەممە رایگەیاند کە کورتهێنانی ٣٠٥ ملیار دیناریان بۆ تەواوی مووچەی مانگی ئەیلول هەیەو، چاوەڕوانی بەغدان تا ئەو بڕە پارەیە بنێرێت.




PM:04:55:09/10/2024