مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بۆردومانی ناوچەیەکی ئیسرائیلمان کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
گروپی مقاوهمهی ئیسلامی لە عێراق، ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" له وهڵامی ئهو كۆمهڵكوژیانهی كه ئیسرائیل له دژی خهڵكی سڤیل ئهنجامیانداوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مقاوەمەی ئیسلامی له ئوم رهشاش له ئیلاتی ئیسرائیل، به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بۆردومانكردووە".
دەشڵێت" هێرشەکە لە تۆڵەی بۆردومانکردنی غەززە و لوبنانە و بەردەوامیش دەبین لە بۆردومانکردنی ئیسرائیل".
تائێستا سوپای ئیسرائیل هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی ئەو بۆردومانە بڵاونەکردووەتەوە و زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکەش نەزانراون.