بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەی بانکێکی عێراق دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەی بانکی نیشتمانی عێراق لە ناوچەی مەنسوور لە بەغداد، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، شەوی ڕابردوو لە بانکی ئەهلی عێراقی لە ناوچەی مەنسوور لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. 

ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو كەس گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی لە باڵەخانەکەی تەنیشت بانکەکەدا بوون و تووشی سووتانی سەخت بوون. 

دەشڵێن" تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكەوە دەستیپێكردووە". 



AM:08:11:12/10/2024